کوردستانی
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای هاتنی ژمارەیەکی زۆر دەروێش لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەمەبەستی بەشدرایکردن لە بە خاکسپاردنی شێخ محەمەدی کەسنەزان لە شاری سلێمانی، کە بەشمشێرەوە دەروازەکەیان تێپەڕاند بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، بڕیاریدا دەروازەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دابخرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر.
هەروەها، سەرجەم هاتوچۆ و جوڵە بازرگانییەکان لە دەوراوزەی نێودەوڵەتی باشماخ راگیران بۆ ماوەی 24 کاتژمێر تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.