جیهانی

14 تەن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


14 تەن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی، هەفتەی رابردوو پۆلیسی ئیتاڵیا دەستی بەسەر زیاتر لە 14 تەن ماددەی هۆشبەردا گرتووە، كە ئاماژەكانی وا دەریانخستووە رێكخراوی داعش دروستیكردوون، بەڵام گومان دەكرێت لەناوچەكانی ژێردەسەڵاتی حكومەتی سوریا دروستكرابێتن.

ئەو ماددە هۆشبەرەی دەستی بەسەرداگیراوە زیاترە لە 14 تۆن، كە وەك زیاتر لە 84 ملیۆن دەنكە "كیبتاگۆن" دروستكراوە و ئامادەكراوە بۆ ساغكردنەوەی لە ئەوروپا و لە سێ شوێنی جیاوازدا شاردراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی فۆكس نیوز، ئەو بڕە زۆرەی ماددەی هۆشبەر گومانی دروستكردووە كە لەژێر دەسەڵاتی داعش دا دروستكرابێت، لەكاتێكدا ئەو رێكخراوە هەموو خاكی ژێر دەسەڵاتی لە سوریا لەدەستداوە، ئەو بڕە ماددەیەش پێویستی بەناوچەیەكی بەرفراوان و شوێنێكی جێگیر هەیە تا دروست بكرێت، بۆیە گومان دەكرێت لە كارگەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا دروستكرابێت و حزبوڵای لوبنانیش لەو پرۆسەیە تێوەگلابێت.

پۆلیسی ئیتاڵیا پێشتر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو، ئەو بڕە زۆرە لە ماددەی هۆشبەر لەحەشارگەیەكی ناوچەی سالیرنۆ لە باشوری ناپۆلی دەستی بەسەرداگیراوە، مەزەندە دەكرێت نرخی ئەو ماددە هۆشبەرە نزیكی ملیارێك یۆرۆ بێت، پۆلیسی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەشكردووە پرۆسەی رەوانەكردنی ئەو برە لە ماددەی هۆشبەر بە گەورەترین پرۆسەی هەناردەكردنی ماددەی هۆشبەر دادەنرێت لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە لە جیهاندا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان