جیهانی
دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە تاران بیسترا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەنیشت جبەخانەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران لە رۆژئاوای تاران دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیستراوە، بەڵام تائێستا زانیارییەكانی تایبەت بە تەقینەوەكان ئاشكرانەكراوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، دەنگێكی بەهێز لە هەردوو ناوچەی گارمەدارە و شەهری قودس لە رۆژئاوای تاران بیستراون، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ئەمنیی ئەو ناوچە و تاران هیچ روونكردنەوەیەكیان لەوبارەیەوە نەداوە.
جێی ئاماژەیە لە چەند رۆژی رابردوودا، ناو بە ناو لە ئێران و بەتایبەتی تارانی پایتەخت زنجیرەیەك تەقینەوە روویانداوە، شەممەی رابردووش تەقینەوەیەك لە باڵەخانەیەكی سەر بە پێگەی وەبەرهێنانی وزەی ئەتۆمیی نەتەنز لە پێگەی غازی مدحج زەرعان، لە شاری ئەهوازی ئێران روویدا و 19 كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا و 14ی تریش برینداربوون.