جیهانی

بەریتانیا بە تەواوی ژیان ئاسایی دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا بە تەواوی ژیان ئاسایی دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

حكومەتی بەریتانیا بەتەواوی ژیان لە وڵاتەكە ئاسایی دەكاتەوە، بڕیاریدا بە كردنەوەی تەواوی هۆڵەكانی وەرزشی و هەڵگرتنی كۆت و بەندەكان كە پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە جێبەجێدەكران.

ئۆلیڤەر دودن وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆشنبیری و ڕاگەیاندن و وەرزشی ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە تەواوی هۆڵەكانی وەرزش و مەلەوانگەكان و شوێنەكانی چالاكی رۆشنبیری بكرێنەوە و بخرێنەوە خزمەتی هاوڵاتیان .

وتیشی، ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە بەڵام ژیان بەردەوامە و ناوەستێت ، داواشی لە هاوڵاتیانی بەریتانیا كرد پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن تاوەكو ڕێگری بكرێت لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan