جیهانی

لە دەریای ئیجە 27 كۆچبەر لە مردن رزگاركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دەریای ئیجە 27 كۆچبەر لە مردن رزگاركران
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لەدەریای ئیجە لەنێوان توركیا و یۆنان 27 كۆچبەر لە مردن رزگاركران، ئەو كۆچبەرانە خەڵكی چەند وڵاتێك بوون و بەنیازبوون لە توركیاوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان.  

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسەكانی توركیا،  كۆچبەرەكان خەڵكی چەند وڵاتێكی جیاوازبوون، هەوڵیانداوە لەڕێی بەلەمێكی پلاستیكییەوە و بە دەریای ئیجە دا خۆیان بگەیەننە یۆنان، بەڵام بەهۆی گڕگرتنی دەبەیەكی بەنزینەوە بەلەمەكەیان ئاوی تێچووە و دوای كەمێكیش نوقم بووە.

 هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی توركیا، تیمەكانی كەناراوەكانی توركیا توانیویانە شوێنی كۆچبەرەكان بدۆزنەوە و لە مردن رزگاریان بكەن.
 
 بەپێی داتایەكی وەزارەتی كۆچی یۆنان، لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2020، شەپۆلی كۆچبەران و پەنابەران بۆ دورگەكانی یۆنان بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019 بەڕێژەی 51% كەمیكردووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان