کوردستانی

سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لە سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژەیەك دادەنێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لە سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژەیەك دادەنێن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بڕیارە سبەینێ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی لە سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی سەد مەتری دابنێن.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەودا میدیای راگەیاند، بڕیارە سبەینێ شەممە 11/7/2020 بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی، مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی شاری سلێمانی بكەن.

سەرچاوەكە وتیشی، مەبەستی سەردانەكە تەنها بۆ دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی سەد مەترییە لە سلێمانی.

 لە مەراسیمەكەدا جگە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی، وەزیری شارەوانی و پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و بەشێكی دیكە لە بەرپرسانی حكومی ئامادە دەبن.

بڕیارە مەراسیمەكە كاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبكات و  كاتژمێرێك بخایەنێت ، دانانی بەردی بناغەكەش لە تەنیشت پردی سەرەكی شەقامی تاسڵوجە دەبێت.

دوای ساڵێك لەدەست بەكاربونی وەك سەرۆكی حكومەت بۆیەكەم جارە مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی بكات.  

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان