جیهانی

زانیاری: پشتیوانیكردن لە كورد هۆكاری ناكۆكییەكانی توركیایە لەگەڵ فەرەنسا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری: پشتیوانیكردن لە كورد هۆكاری ناكۆكییەكانی توركیایە لەگەڵ فەرەنسا
مەودا میدیا- هێمن سەعید

وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ناكۆكییەكانی فەرەنسا و توركیا كاتێك دەستیپێكرد كە ئەو وڵاتە پشتیوانی كوردەكانی سوریا "یەكەكانی پاراستنی گەل"ی كرد كە ئێستا دەسەڵاتیان بەسەر بەشێكی زۆری ناوچە كوردییەكاندا هەیە.

رۆژی دووشەممە مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێشتر فەرەنسا زیاتر لە هەموو دەوڵەتێك لەگەڵمان هاوڕا بووە لە پرسی سوریادا، پێكەوە كارمان كردووە بە هاوبەشییەكی تەواو، بەڵام فەرەنسا بەم دواییانە دەستیكرد بە هاوكاریی گروپە كوردییەكان لەپێناو دابەشبوونی سوریا، ئیدی ناكۆكییەكانی نێوانمان لەوێوە دەستیپێكرد".

جێگەی ئاماژەیە، ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا چەندین جار پێشوازی لە شاندنی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی كردووە. پارتی یەكێتی دیموكراتی "پەیەدە" لە سەردانەكانیادا بۆ فەرەنسا ئاماژەیان بەوە كردبوو ئەوان دوورن لە ئەنجامدانی كاری توندوتیژی.

هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" و پارتی یەكێتی دیموكراتی "پەیەدە" و یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لەلایەن توركیاوە وەكو هێز و نوێنەرایەتیی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ناویان دەبرێت و بەو هۆیەیشەوە تائێستا سوپای توركیا دەیانجار هەوڵی داگیركردنی ناوچە كوردییەكانی داوە.

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان