جیهانی

خواست لەسەر کڕینی نەوت زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواست لەسەر کڕینی نەوت زیاد دەکات
مەودا میدیا-

بەپێی راپۆرتی مانگانەی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكارانی نەوت "ئۆپیك" تا ساڵی 2021 خواست لەسەر نەوت سنووری 7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تێدەپەڕێنێت، ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو پێشبینییەكان لەكاتێكدا راست دەردەچێت، كە گرژییە بازرگانییەكانی نێوان چین و ئەمەریكا زیاتر نەبن.

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكارانی نەوت "ئۆپیك" لە راپۆرتی مانگانەیدا رایگەیاند "بازاڕی وزەی جیهان روو لە بووژانەوەیە و پێشبینی دەكرێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئابووری جیهان و زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا، تا ساڵی 2021 خواست لەسەر نەوت سنووری 7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تێپەڕێنێت، بەڵام وەك ئاماژەی پێدا، ناگاتە ئاستی ساڵی 2019".

ئاماژەی بەوەش داوە "ئەو پێشبینییەكان لەكاتێكدا راست دەردەچێت، كە گرژییە بازرگانییەكانی نێوان چین و ئەمەریكا زیاتر نەبن و ئاستی قەرزەكان روو لە بەرزبوونەوە نەكات و شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا سەرهەڵنەداتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "كاتێك ئابووری روو لە بووژانەوە دەكات، كە كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان بكرێت، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەكاربردنی خێزان و كەرتی وەبەرهێنان، ئەمەش بەهاوكاری ئەو رێكارانەی لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا گیراونەتە بەر".

جێگای ئاماژەیە، ئەمە یەكەم راپۆرتی پێشبینییەكانی رێكخراوی ئۆپیكە كە لەبارەی بازاڕی نەوت و وزە لە جیهان بۆ ساڵی داهاتوو بڵاوی كردووەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان