جیهانی
ئەمەریكا ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای تاقیكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسە ئەمەریكییەكان، ئەمەریكا ڤاكسینێكی كۆرۆنای بەرهەمهێناوە كە بەهۆیەوە بەرگری لەش بەهێز دەكات و تاقیكراوەتەوە لەسەر تووشبووان.
ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی باسی لەوەكردەوە، ئەو ڤاكسینەی كە بەرهەم هاتووە لە لایەن ئەمەریكاوە، تاقیكراوەتەوە و سەركەوتنی بەدەسهێناوە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو "ڤاكسینەكە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی جەستەی كەسی تووشبوو لە بەرانبەر ڤایرۆسەكە و ڤاكسینەكەش ئەو جۆرەیە كە زاناكانی ئەمەریكا پێیان باشبووە".
لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەریكا بە هاوكاری تەواوی زانا و پسپۆڕە پزیشكییەكان لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا و تا ئێستاش بە فەرمی ڤاكسینە دژە كۆرۆنا بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەكە بەرهەمنەهێنراوە.
لە جیهاندا كۆی تووشبووانی كۆرۆنا 13 ملیۆن و 300 هەزاری تێپەڕاندووە و زیاتر لە 500 هەزار تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
ه,ع