جیهانی
سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگای باڵای سعودیە داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ بکەن بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، بەڵام بەپێی پێشبینییەکان رۆژی 31ی تەموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
لە ئاگاداریی نامەیەکدا دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند "داوا لە دانیشتووانی سعودیە دەکەین ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەموزی 2020 چاودێری بینینی مانگ بکەن بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان".
هەروەها داواش لە هاوڵاتییان دەکات "هەر کاتێک مانگیان بینی نزیکترین دادگا ئاگادار بکەنەوە"، هەروەها بەپێی پێشبینی فەلەکناسان رۆژی هەینی 31ی تەموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
س.س