جیهانی
ئێران پەیامێكی گرنگی داوە بە رووسیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێك گەیشتە رووسیا، لە تویتێكدا باسی لەوەكردووە، كۆبوونەوەیەكی گرنگی كردووە و پەیامێكی گرنگیشی داوە بە سەرۆكی رووسیا.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەكردووە "لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆبوونەوەی گرنگ و فراوانمان ئەنجامداوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "لە سەردانەكەمدا بۆ رووسیا پەیامێكی گرنگم داوە بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆك كۆماری رووسیا" هەروەها، هەردوولا هاوڕابووین لەسەر رێككەوتنی ناوكی نێوان ئێران و وڵاتانی دیكە و رێككەوتن درێژخایەن بۆ هاوكاری ستراتیژی".
ئێران و رووسیا ساڵانێكە هاوكار و پەیوەندی باش لە نێوانیاندا هەیە و پێش سێ ساڵێك ڤلادیمێر پوتین سەردانی ئێرانی كرد و پەیوەندی و هاوكاری وڵاتەكەی بۆ ئێران دوپاتكردەوە لە بەرانبەر گەمارۆكانی ئەمەریكا.
ه،ع