جیهانی

حەسەن رۆحانی بەڵێنێك بە هاوڵاتیيانی وڵاتەكەی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەسەن رۆحانی بەڵێنێك بە هاوڵاتیيانی وڵاتەكەی دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەو بازرگانانەی كە كاڵا و شمەن هەناردە دەكەن دەبێت هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ ئەو پارەیەی كە لە دەستیاندایە بیهێننەوە ناوخۆی وڵات، دەشڵێت، چارەسەری كێشەی بازاڕ و نرخ دەكەین و كرێی كرێنشینان كەمدەكەینەوە.

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە بارەی كێشەی گرانی و دابەزینی بەهای تمەن وتی "هەوڵدەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی بازاڕ و دۆخی ئابووری وڵات، بانكی ناوەندی ئێرانیش هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ئاستی بەهای تمەن بەرزبكاتەوە".

باسی لەوەشكرد "بازرگانەكان دەبێت هەموو هەوڵی خۆیان بدەن ئەو رێژە دراوەی كە بۆ هەناردەكردن  لە دەستیاندایە بیهێننەوە ناوخۆی وڵات".

ئەوەشی خستەڕوو "چارەسەری كێشەی كرێی كرێنشینانی وڵات دەكەین هەوڵدەدەین كرێ كەمبكرێتەوە، وەزارەتی بازرگانیش ئاگاداركراوەتەوە كاری جدی بكات بۆ سەقامیگربوونی بازاڕ و نرخەكان".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان