کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی هاوکاری دارایی بۆ کوسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر داواکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتی ئەجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی بەچەند نوسراوێک بۆ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی بڕە پارەیەک بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی پارەکە 5 ملیۆن دینارە بۆ خەرجکردنی پرسەی ئەو شەهیدانە، کە تاوەکو ساڵی 2015 دابەشکرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستێنرا".

جەبار یاوەر وتیشی "دووبارە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە بۆ ئەو کەسوکاری شەهیدانەی کە تاوەکو ئێستا وەریان نەگرتووە، هەروەها بۆ ئەو مەبەستە بڕی 3  ملیار دینار تەرخان کراوە".

ئەمینداری گشتی هێزەکانی پیشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەبوونی ئێمە و سەرجەم لیژنەکان، کە بڕیار درا سەرجەم لیژنەکان لە سبەینێوە دەست بکەن بە دابەشکردنی ئەو بڕە هاوکارییە بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان