کوردستانی
شه‌ڕى ههركییهكان و هۆزى گۆران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
مانگى رابردوو شه‌ڕى نێوان ههركییهكان و هۆزى گۆران له ناوچه‌یه‌كى نزیك له قه‌زاى خه‌باتى شارى هه‌ولێر روویداو به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراو چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.
ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند كاتژمێرێكى خایاند و به‌هۆیه‌وه به‌شێكى زۆرى هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به پارتى له كۆماندۆ و زێره‌ڤانى و هێزه تایبه‌ته‌كه‌ى گوڵان و چه‌ند هێزێكى تر به‌شدارییان كرد و نه‌یانتوانى كۆنترۆڵى شه‌ڕه‌كه و هێزه‌كه‌ى خورشید هه‌ركى زیانیشى به هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر هێنا.
دواى نزیكه‌ى مانگێك، جارێكى تر پریشكى شه‌ڕه‌كه خه‌ریكه ده‌گه‌شێته‌وه و هۆزى گۆران داوایانكردووه خورشید هه‌ركى به فه‌رمى داوای لێبوردنیان لێ بكات، به‌ڵام ئه‌مه لاى خورشید هه‌ركى قهبوڵكراو نه‌بووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه و داواى كردووه هه‌رچى زووه ههركییهكان به چه‌كه‌كانیانه‌وه ئاماده‌بن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "ههركییهكان به چه‌كه‌وه له نزیك باره‌گاو ماڵى خورشید هه‌ركى كۆبوونه‌ته‌وه و خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌كردووه، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ری هه‌یه جارێكى تر شه‌ڕ رووبداته‌وه".
مانگى رابردوو به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێوه‌ندگیریی له‌نێوان ههركییهكان و هۆزى گۆران كرا‌و كۆتایی به شه‌ڕه‌كه هات.
ع
بیروڕا


