کوردستانی
زانیاری نوێ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و کەم دەرامەتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند تاوەکو ئێستا روون نیە چ پڕۆژەیەکی نیشتەجێکردن دەکەوێتەوە کار ئاماژەی بەوەشکرد چاوەڕێی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بزانین وەڵامی چی دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆژانە.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستپێکردنەوە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و کەم دەرامەتان بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئێمە لە سەرەتای ساڵداین و چاوەڕێی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین بزانین وەڵامی چی دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆژانە".
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردن وتیشی "ئەنجونەی وەزیران و وەزارەتی پلاندانا لیژنەیەکیان هەیە تایبەت بە هەڵسانگاندنی پڕۆژەکان بۆ ئەوەی بەگەڕ بخرێتەوە، بۆیە ئێمە چاوەڕێی وەڵامی ئەو لیژنەیە دەکەین".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "تاوەکو ئێستا روون نیە چ پڕۆژەیەکی نیشتەجێکردن دەکەوێتەوە کار".
ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە دەمانەوێت کاری زۆرتر بکەین بۆ نمونە لە بواری نیشتەجێکردنا 9 هەزار و 140 یەکەی نیشتەجێکردن هی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەژێر ئەنجامدان دایە، هەروەها ئەو بوودجەی دیاری دەکرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان دیاری کراوە، بۆیە تاوەکو ئێستا روون نیە چەند بۆ ئێمە تەرخان دەکرێت، بەڵام ئێمە داوامان کردووە هەمووی بخرێتەوە کار".