کوردستانی
تەرمی ژنە چالاکوانێکی ژینگە دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەرمی ژنە چالاکوانێکی ژینگەی کە خەڵکی مەهابادە و یەک هەفتە بوو دیار نەمابوو لە شەقامی بۆکان-مەهاباد دۆزرایەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی دوێنی 5ی کانونی دووەمی 2020 تەرمی "خەدیجە خەدیر" چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لە شەقامی بۆکان- مەهاباد دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاندووە "پۆلیسی مەهاباد لە رێگەی کامێرای چاودێریەوە توانیویەتی سەرەداوێک لەو ژنە بدۆزێتەوە".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، خەدیجە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە کاتی چوونەدەر لە ماڵ سواری ئۆتۆمبێلی یەکێک لە دراوسێکانی خۆی بووە و دواتر هەر لە لایەن ئەو کەسەوە دوای دزینی ئاڵتون و پارەکانی کوژراوە و لە شەقامی بۆکان-مەهاباد تەرمەکی ناشتووە.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، باس لەوە دەکرێت کە ئەو کەسە دانی بە کوژرانی خەدیجەدا ناوە.