کوردستانی
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌وڵێكی زۆرهه‌یه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌وڵێكی زۆر بۆهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌یه و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی پێویسته په‌یڕه‌و و پرۆگرام هه‌مواربكرێته‌وه و ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی په‌سه‌ندی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به مه‌ودا میدیای وت:"به‌م نزیكانه ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌موار بكاته‌وه."
ئه‌سه‌سه‌رد وتیشی: پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك په‌یڕه‌وه‌كه ئاماده ده‌كاته‌وه و دوای هه‌مواركردنه‌وه و په‌سه‌ندكردن ئه‌وكات یاسایه‌كمان ده‌بێت بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی رێكبكه‌ون پێش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، چونكه پێویستمان به رێككه‌وتنه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی بڕۆن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونیشیكرده‌وه كه‌وا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامه، له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا په‌سه‌ند ده‌كرێت و له كۆبوونه‌وه‌كانی دواتریشدا سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرین.

بیروڕا