کوردستانی

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە مەترسییەکانی کشانەوەی هێزی هاوپەیمانان بۆ مەودا میدیا دەخاتە روو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە مەترسییەکانی کشانەوەی هێزی هاوپەیمانان بۆ مەودا میدیا دەخاتە روو
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی  حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پشتیوانێكی به‌هێزی سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌بوون له‌ شه‌ڕی دژ بە داعش و ئاماژە بەوەشدەکات   تەنها لەوە ئاگادارن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چالاكییه‌كانیان راگرتووه‌  و نازانن هه‌نگاوی داهاتوویان چی ده‌بێت. 

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ی جموجوڵه‌كانی داعش دوای بڕیاری راوه‌ستاندنی چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش،  به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "داعش وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆرستی دوای كۆتایی هاتنی خه‌لافه‌ته‌كه‌شی له‌ موسڵ به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر كاره‌ تیرۆرستییه‌كانی خۆی، داعش كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكو شێوازی كاری تیرۆرستی خۆی گۆڕی له‌ شێوازی كاری ده‌وڵه‌تداری بۆ شێوازی مه‌فره‌زه‌ی بچوك، له‌وكاته‌وه‌ له‌ عیراق و سوریا و لیبیا و ئه‌فغانستان ته‌نانه‌ت له‌ به‌ریتانیاش كاری تیرۆرستی ئه‌نجام داوه‌".

جه‌بار یاوه‌ر وتی "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان به‌ فه‌رمی له‌و بڕیاره‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌شقه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگرن، ئێمه‌ نازانین بڕیاره‌كانی تری هاوپه‌یمانی دژی داعش چی ده‌بێت و چ هه‌نگاوێك ده‌نێن".

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وتیشی "بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پشتیوانییه‌ك و هاوكارییه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و بۆ سوپای عیراق له‌شه‌ڕی دژی داعش". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان