کوردستانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە.
نەوزاد هادی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی چوارشەممە 8ی کانونی دووەمی 2020 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دواتر لەگەڵ نوێنەر یان سەرۆکی لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە دۆخی ئێستای عیراق و کاریگەرییەکانیەتی لەسەر هەرێمی کوردستان.