عیراقی

بەبێ هیچ زیادەیەک پێشینە دەدرێت بە فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەبێ هیچ زیادەیەک پێشینە دەدرێت بە فەرمانبەران
مەودا میدیا-

بانكی رافیدەینی عیراق بڕیاریدا بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك پێشینە بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەو فەرمانبەرانە بدات كە مووچەكانیان سەر بەو بانكەیە، هەروەها ئەم بڕیارە فەرمانبەرانی هەرێم دەگرێتەوە.

 نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین بڵاویكردەوە "خزمەتگوزارییەكیان بە ناوی (پێشینەكەم – سلفنی)  بۆ ئەو فەرمانبەرانە راگەیاندووە، كە لە بانكەكەیان مووچە وەردەگرن و خاوەنی ماستەر كاردن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییە لە ڕێی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و بەشێوەیەكی خێرا و بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك دەدرێتە فەرمانبەران، هەروەها كە فەرمانبەران لە هەر شوێنێك بن دەتوانن ئەو پێشینەیە وەربگرن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەم بڕیارەی بانكی ناوەندی عیراق فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم دەگرێتەوە و دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی ئەو پێشینانە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan