کوردستانی

سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دوایین پێشهاته‌كان تاوتوێده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دوایین پێشهاته‌كان تاوتوێده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا-

دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم پێكه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ و كه‌سی یه‌كه‌می حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.

ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دواین ره‌وشی گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌نده‌.

دوای كوژرانی هه‌ریه‌ك له‌قاسمی سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی تری ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كۆمه‌ڵێك رووداوو گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌ له‌سه‌روویانه‌وه‌ بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ر عیراقدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.

شه‌وی رابردووش سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای كرد له‌ هه‌ولێر و ئه‌نبار.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان