کوردستانی
مه‌سرور بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پاراستنی كوردستان له‌و رووداوانه‌ی دێنه پێشەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی كوردستان له‌و ئاڵۆزیانه‌ی هاتوونه‌ته‌پێش، باسی له‌وه‌شكرد به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له‌و رووداوانه ده‌ڕوانن له‌ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌دا وتی"ئێمه به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه سه‌یری ئه‌و رووداوانه ده‌كه‌ین له‌ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن، ئه‌و گرژی و توند‌و تیژییه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه كه‌شێكی نائارام و ناسه‌قامگیری دروستكردووه ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هێورببێته‌وه‌و ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی" ئه‌ركی هه‌ره له‌پێشینه‌ی ئێمه پاراستنی هه‌رێمی كوردستانه هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵی ئه‌و كێشانه نه‌بێت، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی له‌تواناماندابێت ده‌یكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كوردستان به‌پارێزراوی بمێته‌وه".