جیهانی

حكومەتی لوبنان دەست لەكاردەكێشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی لوبنان دەست لەكاردەكێشێتەوە
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال

چەند بەرپرسێكی باڵای لوبنان ئاشكرایانكردووە، حكومەتی ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتی حەسان دییاب بڕیاری داوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، چەند بەرپرسێكی باڵای لوبنانی رایانگەیاندووە " ئەم ئێوارەیە حكومەتی لوبنان بڕیاریداوە بە كۆمەڵ دەست لەكاربكێشنەوە، تەنها ئەوە ماوە حەسان دییاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان رایبگەیەنێت كە دەستی لەكاركێشاوەتەوە".

پێشتر بڕیاربوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی یەك لەسەر یەكی وەزیرەكان، كۆبوونەوەكە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دواخراوە و لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردراوە حكومەت دەستلەكاربكێشێتەوە".

هەفتەی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند، بەهۆیەوە تا ئێستا نزیكەی 200 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانیش برینداربوون، دوا بەدوای تەقینەوەكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەو وڵاتە سەریهەڵداو ژمارەیەك لە بەرپرسی حكومی دەستیان لەكاركێشایەوە.
 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان