کوردستانی
ژمارەیەك گەنجی سلێمانی هەڵمەتێك بۆ بەخشینی پلازما بە هەولێر رادەگەیەنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سازگار ئەحمەد
ژمارەیەك گەنجی چالاكوانی خۆبەخش، لەرێگەی كەمپەینێكەوە داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەن، وەك ئەركێكی مرۆڤایەتی لەرێگەی بەخشینی پلازمای خوێنەوە بەهانای شاری هەولێرەوە بچن.
بڵند فاتیح، سەرپەرشتیاری كەمپەینی مرۆڤ دۆستی بە مەودا میدیای وت "ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی چڕ و پڕ بەجیهاندا بڵاوبووەتەوە، هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسەكە بوون، ئێمە وەكو كۆمەڵێك گەنجی چالاكوانی مەدەنی و خۆبەخش بەپێویستمان زانی كە هەڵمەتی بەخشینی پلازمای خوێن بۆ ئەو نەخۆشانە رابگەیەنین كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ ئەوەی ژیانی كەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە لە مردن رزگار بكەین".
ئەو خۆبەخشە وتیشی "ماوەی چەند هەفتەیەكە ڤایرۆسی كۆرۆنا فشارێكی زۆری بۆ شاری هەولێر دروست كردووە، ئێمە لەرێگەی ئەم كەمپینەوە داوا لە خەڵكی شاری سلێمانی دەكەین وەك ئەركێكی نیشتمانی بەدەم هاونیشتمانیانی شاری هەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستانەوە بێن، بۆ ئەوەی بتوانین پلازمای خوێن ببەخشینە گەنجێكی كورد و لە ئازارەكانی كۆرۆنا بیپارێزین".
بڵند وتیشی "كەمپەینەكەمان ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، هەر بەڕێزێك بیەوێت پلازمای خوێن ببەخشێت دەتوانێت لەڕێگەی ئەو ژمارە تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان پێوەبكات ( ٠٧٥٠١٣٦٣٩٢٧) ، رۆژی سێشەممە لە بانكی خوێنی سلێمانی پێشوازی لەو كەسانە دەكەین كە دەیانەوێت بەهانای خەڵكی هەولێرەوە بچن بەهاوكاری وەزیری تەندروستیش ئەمبوڵانسی تایبەت بە گواستنەوەی پلازمای خوێن دابین كراوە".
لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا 17 هەزار و 547 تووشبوو تۆماركراون لەو ژمارەیەش، 10 هەزار و 309 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 657 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆماركراون.
س.ج