عیراقی

تەقینەوەیەك لە سنووری عیراق و ئەم وڵاتە روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تەقینەوەیەك لە سنووری عیراق و ئەم وڵاتە روویدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

چەند میدیایەكی عیراقی بڵاویانكردەوە، تەقینەوەیەك لە خاڵی سنووری نێوان عیراق و كوەیت روویداوە.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو " جۆری تەقینەوەكە تا ئێستا نەزانراوە، تەنها ئەوەندە روون بووەتەوە كە لە خاڵی سنووری جەریشان بووە لەنێوان عیراق و كوەیت".

لەلایەن خۆشیانەوە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی رایانگەیاندووە "چەند گروپێكی چەكدار ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای ئەمەریكایان كردووەتە ئامانج، بەڵام زانیاری تەواو لەبارەی زیانەكان لەبەردەستدا نین".

Qaiwan
Qaiwan