کوردستانی

یەکێتی و پارتی پرسە گرنگەکان تاوتوێ دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی پرسە گرنگەکان تاوتوێ دەکەن
مەودا میدیا- 

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆببنەوە و تاوتوێ چەندین پرسی گرنگ بکەن گرنگترینیشیان کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پەیوەندییەکانی نێوانیانە.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆدەبنەوە".

سەبارەت بەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی وتی "بابەتی زۆر هەیە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵام سەرەکیترین پرس کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا شاندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێکهاتوون لە، رزگار عەلی و شاڵاو عەلی عەسکەری و خەسرەو گوڵ محەمەد، هەروەها شاندی پارتی پێکدێت لە مەحمود محەمەد و عەلی حوسێن و هۆشیار زێباری.

س.س
Qaiwan
Qaiwan