کوردستانی
هاوسەرەکەی سێوان قادر داوایەک ئاراستەی دادوەر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ 15مین دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت و پارێزەرەکەشی ئاماژە بەوەدەکات تۆمەتبار داوای لێدانەوەی ڤیدیۆکانی ساتی رووداوەکە دەکات، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو پێناچێت ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە بدرێت.
بنار عادل، پارێزەری كەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی 15مین دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنها ئەوە ماوە پارێزەری تۆمەتبار راپۆرتی ئامادەکراو لەسەر دۆسیەکە بخوێنێتەوە و دادوەر بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر دۆسیەکە"، ئەوەشی خستەڕوو "چەند جارێکە تۆمەتبار جەختدەکاتەوە لەوەی کە ڤیدیۆی رۆژی رووداوەکە لێبدرێتەوە لە هۆڵی دادگا، بۆیە پێمان وایە ئەمڕۆ دادوەر داواکە جێبەجێ بکات و سەرجەم ڤیدیۆکان لێبدرێتەوە".
بنار عادل باسیلەوەشکرد "بڕوا ناکەین ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە بدرێت، بەڵام پێدەچێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە بدات".
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵیی 2018 لە رووداوێكی گوماناویدا لە قەزای چەمچەماڵ، سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لە ناو ماڵی خۆیان سوتان، دوای ئەوەی دەستبەجێ سێ منداڵەكەی گیانیان لە دەستدا، دوای هەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە خۆشی گیانی لە دەستدا.
س.س