جیهانی

چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی روسیا بە فەرمی تۆمارکردنی یەکەمین ڤاکسینی کۆرۆنای لەلایەن وڵاتەکەیەوە راگەیاند، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ڤاکسینەکە لەسەر کچەکەی خۆی تاقیکراوەتەوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی باشە.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەندامانی حکومەتەکەی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە ئاشکرایکرد" ئەمڕۆ سێشەممە پێم راگەیاندراوە کە یەکەم پێدانی پێکوتە دژی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا کچەکەی خۆی پێکوتەکەی وەرگرتووە و لەسەرەتای کاردانەوەکانیشیدا بەرامبەر پێکوتەکە پلەی گەرمی لەشی بەرزبووەتەوە و لە ئێستاشدا هەست بە باشی دەکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan