کوردستانی
گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و پاسەوانانی سنووردا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی برادۆست شەڕ لە نێوان هێزەکانی پاسەوانانی سنوور و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لەو ناوچەیە دروستبوو، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش رایدەگەیەنێت لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە تەقەکراوە و بەوهۆیەوە شوانێک برینداربوو.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی برادۆست شەڕ لە نێوان هێزەکانی پاسەوانانی سنوور و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لەو ناوچەیە دروستبوو، بەوهۆیەشەوە لە کاتژمێر 8:5 خولەک لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە تەقەکراو بەوهۆیەوە شوانێک بەناوی (موراد عەبدوڵڵا) برینداربوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەدوای ئەنجامدانی چارەسەری سەرەتایی ئەو شوانە رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کرا و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە".
لەبارەی هۆکاری دروستبوونی گرژی لە نێوان پاسەوانانی سنوور و گەریلاکانی پەکەکەدا وتی "لە کاتێکدا پاسەوانانی سنوور ویستویانە بارەگای نوێ لەو ناوچەیە دابنێن، بەهۆیەوە لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکەدا شەڕ روویداوە، بەڵام لە ئێستادا گرژی و ئاڵۆزییەکان کۆتایی هاتووە و پاسەوانانی سنوور چوونەتەوە شوێنەکانی خۆیان".

س.س