کوردستانی
عیراق شەهیدبوونی دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوری لە هەرێم پشتڕاستكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوبەری ناحیەی سیدەكان رایگەیاند "لە ناوچەی برادۆست فڕۆكەكانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی یەكەی پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای عیراقیان بۆردومان كردووە و زیانی گیانی هەبووە، شانەی جەنگی سوپای عیراقیش لە تویتێكدا هەواڵەكەی پشتراستكردەوە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری ناحیەی سیدەكان بە مەودا میدیای راگەیاند " لە ئاكامی ئەو بۆردومانەی فڕۆكەكانی توركیا ژمارەیەك سەرباز و ئەفسەری پاسەوانی سنوور شەهید بوون".
بەپێی زانیارییەكان، هەریەك لە عەمید زوبێر حالی فەرماندەی فەوجی سێی پاسەوانی سنوور، هەروەها محەمەد رەشید، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سۆران شەهید بوون.
ئەو یەكەیەی پاسەوانی سنوور لەكۆبوونەوەدا بوون لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە، لە میانی ئەو كۆبوونەوەكەدا فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی كردوون.
لەلایەن خۆشیەوە، شانەی جەنگی سوپای عیراق، لە تویتێكدا هەواڵەكەی پشتراستكردەوە و ئیدانەی شەهیدكردنی ئەو دوو فەرماندەیەی كردووە و رایگەیاندووە كە زانیاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.