کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە مووچەی خانەنشینیدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە مووچەی خانەنشینیدا دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزیرەکان کۆبووەوە.

لەسەرەتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشكی خستووەتە سەر دوایین پەرەسەندنەكانی بارودۆخی عیراق و ناوچەكە و رایگەیاند: ئێمە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخی عیراق و ناوچەكە نین، چونكە زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی تووندوتیژی زیاتر و چالاكیی رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەڕەخسێنێ بەتایبەتی داعش، هەرێمی كوردستانیش بەهاوكاری هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێوركردنەوەی دۆخی عیراق و ناوچەكەیە، دەشڵێت: هیواداراین هەموو لایەنەكان رێز لە رۆڵی هاوسەنگانەی هەرێمی كوردستان بگرن، حكومەتی هەرێمیش بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆكانی لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی دەربارەی ئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان و چەند پێشنیارێكی تایبەت بەپڕۆژە یاسای چاكسازی لەخانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكانی تر لە هەرێمی كوردستان كرد، كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران پەسەند كرا و رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا.

ئەنجومەنی وەزیران دوای راوێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی كوردستان، دوو بڕگەی نوێی بۆ پڕۆژە یاساكە پەسەند كرد كە تایبەت بوون بەپاراستنی گشت شایستە داراییەكانی مووچەخۆران لە ئەژمێرێك كە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێنماییەك رێكیدەخات، بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە ئەولەویەتدانی حكومەت بە پێداچوونەوە بەكەمترین مووچەی خانەنشینی، لە دەرئەنجامی ئەو بڕە پارەیەی كە چاوەڕوان دەكرێت بگەڕێتەوە لە دوای چوونە بواری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی پاش تەشریعكردنی لەلایەن پەرلەمانی كوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە