کوردستانی
منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە رووداوێکی شێلاندا لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی کەلار منداڵێک گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو لە گوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری "کیابریجۆ" منداڵێک بەناوی "هانیا محمد عمر" تەمەن دووساڵ دەشێلێت کە منداڵەکە برازای شۆفێرەکەیە و دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی منداڵەکە رەوانەی بزیشکی دادوەری کەلار کراوە".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی ''شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە".