کوردستانی

وادەی کۆتایی هاتنی پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کۆتایی هاتنی پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بەردەوامی هەیە و وتەبێژی وەزارەتی کارەبایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دڵێت دەبێت لە ماوەی ساڵ و نیوێک پرۆسەکە کۆتایی بێت.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 130 هەزار پێوەری زیرەک دانراوە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وتیشی "پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک دەبێت لە ماوەی ساڵ و نیوێک تەواو بێت، هەروەها بڕیارە لە مانگی ئازاری ساڵی 2021 کۆتایی بە پڕۆژەکە بێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان