کوردستانی

گه‌شته‌كانی تاران و سلێمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌شته‌كانی تاران و سلێمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌شته‌كانی تاران و سلێمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هاتووه‌" ئاگاداری نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی ماهانه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نێردراوه‌ وا بڕیاره‌ له‌ رۆژی هه‌ینی 10ی كانونی دووه‌می 2020 گه‌شته‌كانیان له‌ نێوان تاران_سلێمانی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ و به‌پێی خشته‌ی پێشوو گه‌شته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت".

دوێنێ‌ چوار شه‌ممه‌ 8ی كانونی دووه‌می 2020 به‌بڕیاری حكومه‌تی ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی ئێران بۆ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق راگیرا.
Qaiwan
Qaiwan