کوردستانی

مەسرور بارزانی ئەم داوایە لە بەریتانیا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی ئەم داوایە لە بەریتانیا دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان داوای بەردەوامیی هاوكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە بەریتانیا دەكات و روونیدەكاتەوە كوردستان پێویستی بە هاوكارییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی رێكخراوە تیرۆریستییەكان هەیە.

لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفونی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئەندرۆ مۆریسۆن، وەزیری كاروباری رۆژهەڵاهەتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەوە هاتووە كە "كوردستان پێویستی بە بەردەوامی هاوكارییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش هەیە".

بارزانی ئاماژەی بەوەش كردووە "هێشتا مەترسییەكانی داعش ماون، بۆیە هاوكارییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ كوردستان گرنگی زۆریان هەیە".

لەلایەكی ترەوە ئەندریۆ مۆریسۆن،  وەزیری كاروباری رۆژهەڵاهەتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران و پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستانەوە هەڵوێستی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاندووە و وتوویەتی "بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان شێوازی كاركردنی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان وەكو یەكن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان