کوردستانی
سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه: چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها به من ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ پێشخستنی ئاستی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها به ئه‌و ناكرێت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌ركیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه.
مهاباد كامیل عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" ئه‌نجامی ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه، پێش واده‌ی ده‌ست به‌كاربوونی منه وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ساڵی 2020 ئاستی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پێش بخه‌ین ئه‌مه‌ش ته‌نها به زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ناكرێت، به‌ڵكو به هه‌وڵی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره و دام و ده‌زگاكانی هه‌ڵه‌بجه و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و دڵسۆزانی هه‌ڵه‌بجه ده‌توانین ئه‌م زانكۆیه پێش بخه‌ین".
سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وتیشی" گرفتی سه‌ره‌كیمان نه‌بوونی مامۆستای پێیویسته كه له‌سه‌ر میلاكی زانكۆبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه شوێنێكی دووره ده‌سته، مامۆستا به‌ئاسانی نایه‌ت لێره بمێنێته‌وه، ئێستا ئێمه له‌ڕێی وانه‌بێژه‌وه ئه‌و بۆشاییه‌مان پڕ كردووه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌دوای ئاشكراكردنی ریزبه‌ندیی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ركه‌وت زانكۆی هه‌ڵه‌بجه خراپترین ئاستی هه‌یه كه ئاستی (دی) یه.