کوردستانی
خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە رۆژی یەکشەممە داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی.
دکتۆر رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کردووە بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (13)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، لە رۆژی یەکشەممە 12ی کانونی دووەمی 2020 كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ.
بەڵین ئیسماعیل، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی بکرێت".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "سەرجەم لیژنەکان راپۆرتی کۆتایی خۆیان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان".