کوردستانی
نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنی دووشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵی فەرمانبەران بە رێژەی لێبڕینی لە 21% کۆتایی هات و فەرمانبەرانیش لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی مووچەدان، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتەکەی نادیارە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران، وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێکرد "دەبێت بەغدا پارە بنێرێت تاوەکو حکومەتی هەرێم بتوانێت دووبارە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکاتەوە".
هەروەها لەبارەی رێژەی لێبڕینی مووچە بۆ مانگی چوار ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند "بەهەمان رێژەی لێبڕین واتە رێژی لە 21% مووچەی مانگی چوار دابەش دەکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پێش سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا بڕیاریدا مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێرێت تاوەکو بەغدا و هەرێمی کوردستان دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی، دەشبێت لە نزیکترین کاتدا ئەو رێککەوتنە بکرێت.
س.س

بیروڕا