عیراقی

وەزیری دەرەوەی عیراق: ئەو هێرشانەی لە عیراق ئەنجامدران پێشلکردنی سەروەری خاکەکەی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی عیراق: ئەو هێرشانەی لە عیراق ئەنجامدران پێشلکردنی سەروەری خاکەکەی بوو
مەودا میدیا-

وەزیرەی دەرەوەی عیراق رایگەیاند دەبێت سەروەی خاکی عیراق بپارێزرێت و ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە سەرجەم هێزە بیانییەکان خاکی عیراق جێبهێڵن.

محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق و مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆنفرانسێکی هاوبەشیان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند " دەبێت سەروەی خاکی عیراق بپارێزرێت و ئەو هێرشانەی لە عیراق ئەنجامدران پێشلکردنی سەروەری خاکی عیراق بوو".

محەمەد عەلی حەکیم وتیشی "پێویستە سەرجەم هێزە بیانییەکان خاکی عیراق جێبهێڵن".

لە بەرانبەردا چاوشئۆغڵۆ وتی "نابێت عیراق ببێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێت کار بۆ کەمکردنەوەی گرژی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان