کوردستانی

کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت کە لە کۆتایی مانگی ساڵی رابردوو بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران فیشەک بەر سەری کەوتبوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی 6ی کانونی دووەمی 2020 خدر بینەوا خەڵکی سەردەشت کە 10 رۆژە پێش ئێستا لەکاتی کۆڵبەری بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.

خدر بینەوا خەڵکی ئاوایی دەرماناوێ 10 رۆژ  پێش ئێستا لە سنووری کانی سێوی سەردەشت لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "محەممەد ڕەشیدزادە" خەڵکی گوندی قەڵەڕەشی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە درانە بەر دەسڕێژ و محەمەد دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرەتای مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە لانیکەم 5 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان