کوردستانی
سەرنووسەری كوردستانی نوێ لە سۆسیال میدیا غەزا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرنووسەری رۆژنامەی كوردستانی سێ كتێبی تایبەت بە بواری رۆژنامەوانی ئامادە دەكات و تیایدا باس لە ئەزموونی خۆی و پێشنیاز و نووسینەكانی بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ میدیای كاغەز و چۆنیەتی غەزاكردن لە سۆسیال میدیا دەكات.
ستران عەبدوڵڵا، سەرنووسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ سێ كتێبی بەناوەكانی "چۆن رۆژنامەیەكی رۆژانە دەردەكەیت؟"، "سۆسیال میدیا و دەستە خوشكەكانی" و "گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا" لە دووتوێی بۆكس كتێبێكدا بڵاوكردەوە.
لەپێشەكی كتێبەكەیدا ستران عەبدوڵڵا نووسیویەتی "بەندە لە نەوەی رۆژنامەی رۆژانەی كوردیم، لەدوای راپەڕینی كوردستان لە ساڵی 1991ەوە".
ئەوەشی نووسیوە "ئەو دامەزراوانەی منیان خستە سەر كار و ئەزموونیان پێدام و فێریان كردم، هەقی ئەوەیان بەسەرمەوەیە كەمێك لەو قەرزە زۆرەیان، كە لێمی داوا ناكەنەوە، بەشێوەی لەبری دانان و پێدانەوەی بە نەوەكانی داهاتوو، بدەمەوە".