عیراقی

74 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


74 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند "لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 177 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، سێ هەزار و 865 توشبووش چاكبوونەتەوە ، هەروەها 74 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە " لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 177 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كە زۆرترینیان لە بەغدا هەزار و 118 كەس، بەسڕە 338 كەس، كەربەلا 293 كەس، نەجەف 280 كەس و لە هەولێریش 208 توشبوو تۆماركراون".

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردوە  "لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 865 توشبوو چاكبونەتەوە و 74 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان بەم شێوەیە بووە:- سلێمانی 11 كەس، بەغدا 7 كەس، هەولێر 9 كەس، بەسڕە 10 كەس و بابلیش 9 كەس گیانیان لەدەستداوە".

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، تائێستا لە عیراق 223 هەزار و 612 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 164 هەزار و 874 چاكبونەتەوە و شەش هەزار و 814 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان