راپۆرت
حكومەتی هەرێم چەند مووچەی فەرمانبەران قەرزدارە؟ پەرلەمانتاران و شارەزایان وەڵام دەدەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
زۆر لەفەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەپرسن، ئایا حكومەتی هەرێم چەند مووچەیان قەرزدارە؟، ئابوریناسێك دەڵێت " حكومەتی هەرێم 12 مووچەی تەواو و 32 نیوە مووچەی پاشەكەوت و دوو مووچەی لێبڕینی هاوڵاتیان قەرزدارە"، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت "نە پاشەكەوت و نە لێبڕینی مووچە یاساییی نین".
بەپێی یاسای چاكسازی هەرچی پاشەكەوت هەیە دەبێت بچێتەسەر ئەو هەژمارە بانكییەی بۆ فەرمانبەران دەكرێتەوە
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای وت "بەغدا لە 2020 دا سێجار 453 ملیاری ناردووە، یەكجاریش 400 ملیاری ناردووە جگە لەم 320 ملیارەی كۆتاجار كە نێردراوە، ئەگەر حسابی ئەم كابینەیە بكەی دوو مانگ مووچەی فەرمانبەرانی لایە، چونكە لە كابینەی پێشوو سێ مانگ بە قەرزاری مایەوە لەسەر ئەم كابینەیە بێجگە لە پاشەكەوت".
وتیشی "بەپێی یاسای چاكسازی هەرچی پاشەكەوت هەیە دەبێت بچێتەسەر ئەو هەژمارە بانكییەی كە بۆ فەرمانبەران دەكرێتەوە یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020 ماددەیەكی تێدایە كە هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران بكرێتەوە لەپێناوی پاراستنی شایستە داراییە خەرجكراو و خەرجنەكراوەكان".
زیاد جەبار دەشڵێت "نە ئەم لێبڕینە نە پاشەكەوتەكەی پێشوو یاسایی بووە".
لە 2019 دا حكومەتی عیراق هەموو مانگێك پارەی ناردووە بۆ هەرێم
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە مەودا میدیای وت "لە ساڵی 2019 دا حكومەتی عیراق بەتەواوی هەموو مانگێك 453 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە، 2020 یش مانگی یەك و دوو سێ بە تەواوی هاتوووە، مانگی چوار 400 ملیار هات، ئەم مانگەش 320 ملیار".
وتیشی "لەسەردەمی ئەم حكومەتە 720 ملیار دینار هاتووەتە هەرێم، لە حكومەتەكەی پێشوو سێ 453 ملیار دیناری هاتووە".
حكومەتی هەرێم 12 مووچەی تەواو و 34 موچەی پاشەكەوت و لێبڕین قەرزارە
بیلال رەئوف، شارەزای ئابووری بۆ مەودا میدیا وتی"حكومەتی هەرێم دوو مووچەی بە لێبڕینەوە داوە، حكومەتی هەرێم 12 مووچەی فەرمانبەرانی لەسەرە، بەڵام حەوت مووچەی تەواوی داوە و دوانیشی بە لێبڕینەوە داوە، دوانیشی نەداوە".
بەوتەی ئەو شارەزایەی بواری ئابووری حكومەتی هەرێم 12 مووچەی تەواو و 32 نیوە مووچەی پاشەكەوت و دوو مووچەی لێبڕینی هاوڵاتیان قەرزدارە".
لە وتاری رۆژی 22ی ئایاردا مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد " هەرێمی كوردستان 27 ملیار دۆلار قەرزدارە، لە كاتێكدا راپۆرتەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی هەرێم و كۆمپانیای وردبینی دیلۆید دەسكەوتنی دەیان ملیار دۆلاری فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەخەنەڕوو".
لەلایەن خۆشیەوە حكومەتی فیدراڵی عیراقی رایگەیاندووە كە "دەیان ملیار دۆلاریان بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، لە ساڵانی رابردوودا ئەمە جگە لە داهاتە جۆراوجۆرەكانی دیكەی هەرێم".
لەدوای ساڵی 2014 و بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و بڕیاری سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، قەیرانێكی قووڵ بەرۆكی هەرێمی گرت، بەشێوەیەك حكومەتی هەرێم ئێستا بەپێی لێكدانەوەكان زیاتر لە 20 ترلیۆن دیناری مووچەخۆران قەرزدارە.
حكومەتی هەرێم زیاتر لە 20 ترلیۆن دینار مووچەی فەرمانبەران قەرزارە
لە هەشت مانگی 2020 دا حكومەتی هەرێم تەنها مووچەی سێ مانگی دابەشكردووە، واتا مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەران قەرزدارە، كە سەرجەمی دەكاتە چوار ترلیۆن و 475 ملیار دینار.
جگە لەوە حكومەتی هەرێم چوار مووچەی تەواوی ساڵی 2015 و مووچەیەكی تەواوی 2016 قەرزدارە، كە دەكاتە پێنج مووچەی تەواو و بڕەكەی بریتییە لەچوار ترلیۆن و 475 ملیار دینار.
جگەلەوەش 32 مووچەی پاشەكەوت قەرزدارە، كە لە ساڵانی 2016، 2017، 2018 و بەشێكی 2019 كاری پێدەكرا، ئەوكات تێچووی مووچە لە 880 ملیار دینارەوە كەمببووە بۆ زیاتر لە 550 ملیار دینار، كۆی مووچە پاشەكەوتكراوەكانیش كە حكومەت قەرزداری فەرمانبەرانە دەكاتە ١١ ترلیۆن و 520 ملیار دینار.
واتا سەرجەم قەرزی مووچەخۆران كە لای حكومەتی هەرێمە بریتییە لە 20 ترلیۆن و 470ملیار دینار، كە تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو مووچانە بۆ مووچەخۆران.