کوردستانی

بێگەر تاڵەبانی: مخابن گۆیژەی سەوز، رەش پۆشکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێگەر تاڵەبانی: مخابن گۆیژەی سەوز، رەش پۆشکرا
مەودا میدیا-

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاگرەکەی شەوی رابردووی شاخی گۆیژەی سلێمانی و دەڵێت "مخابن گۆیژەی سەوز، رەش پۆشکرا".

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە پەیامەکەدا دەڵێت "زۆر بەداخەوە بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 4/9/2020 بەشێکی دارستانی گۆیژە سوتا، دارستانی گۆیژە سێ هەزار دۆنمە و دارستانێکی گرنگی شاری سلێمانییە، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی و فەرمانبەرانمان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ بەدواداچوون لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دابوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "چەندین جار رێککاری پێویستمان باسکردووەو داوامان کردبوو کە هەوڵی جدی بدرێت بۆ پاراستنی، بەڵام بەداخەوە بەم دۆخە گەیشت".

 لە کۆتایشدا هاتووە "رەنجی چەندین ساڵی فەرمانبەرانمان بە چەند کاتژمێرێک و لەکەمتەرخەمی کەسانێک کە هەست بەبەرپرسیارەتی ناکەن بەم دۆخەی گەیاند، سوتانی ئەم دارستانە زۆر نیگەرانی کردم".

س.س
Qaiwan
Qaiwan