کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی دەربەندیخان - کەلار لە نزیک گوندی بانی خێڵان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی دەربەندیخان - کەلار لە نزیک گوندی بانی خێڵان رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس و بارهەڵگر لە جۆری مان روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس بریندار بوون کە سێ ژن و پیاوێکن و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و سەرنشینی ناو پاسەکەن، یەکێک لە بریندارەکان کە شۆفێری پاسەکەیە برینەکەی سەختە و دۆخی تەندروستی باش نییە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و ئەوانی دیکەش رەوانەی دەربەندیخان کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر".
بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان باسی لەوەشکرد "هێڵکاری بۆ شوێنی رووداوەکە دەستیپێکردووە و تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".
س.س