کوردستانی

توركیا ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر ئەم دوو شارۆچكەیەی كوردستان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 توركیا ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر ئەم دوو شارۆچكەیەی كوردستان دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سانای سوری، سوپای توركیا ئامادەكاری سەربازی دەكات و چەندین بارهەڵگری بە كەلوپەلی سەربازییەوە بەرەو سەرێكانی ناردووە لە رۆژئاوای كوردستان تا هێرش بكاتە سەر شارەكانی دیرباسیە و ئەبوراسین لە دەوروبەری حەسەكە.

ئەو ئاژانسە بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەكی ناوخۆیی، ئاماژەی بەوەشكردووە"رۆژی هەینی سوپای توركیا هێزی سەربازی و لۆجیستی ناردووەتە شاری سەرێكانی كە لەژێر دەسەڵاتیدایە وەك ئامادەكارییەك بۆ هێرشكردنە سەر ئەو دوو شارۆچكەیە".

هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسە سورییەكە "توركیا هێزەكانی لە هەردوو گوندی بابلخەیر و داودیە جێگیركردووە و دەنگوباسی ئەوەش بڵاوبووەتەوە كە بەنیازی هێرشكردنە سەر هەردوو شارۆچكەی دیرباسیە و ئەبوراسینە كە دەكەونە باكوری حەسەكەوە".

Qaiwan
Qaiwan