کوردستانی

وردەكاری زیاتر لەبارەی ئاگرەكەی گۆیژە و زیانەكانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری زیاتر لەبارەی ئاگرەكەی گۆیژە و زیانەكانی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەوتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی زیاتر لە 600 دۆنم سەوزایی و پوش و پاوان لە شاخی گۆیژەی سلێمانی سووتاون، باس لەوەشدەكات پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.

 رێكان كەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئاگرەكەی دوێنێ شەوی شاخی گۆیژە لە سلێمانی زیاتر لە 600 سەوزایی و پووش و پاوان  سووتاوە كە نزیكەی 1000 داری تێدابووە، دارەكانیش زۆربەی داری سنەوبەرن".

وتیشی"لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش لەهەوڵداین تائێستا هیچ زانیارییەكی ئەوتۆ دەستنەكەوتووە، خەمسارد نین بەڵام شوێنەكە چونكە نەكامێرای تێدایە نە چاودێرییەكی ئەوتۆ قورسە زانیاری تەواو دەستبكەوێت، ئەمە كارەساتە بێ چاودێری خەڵك گۆشت ببرژێنێت و ئەو رووداوانە رووبدەن، ئەگەر وا بڕوات چەند ساڵێكی دیكە هیچ سەوزاییەك لەو شوێنانەی سلێمانی نامێنێت".

Qaiwan
Qaiwan