کوردستانی

وردەكاری لەبارەی ئەو پارەیەی بۆ ناشتنی مردوو وەردەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری لەبارەی ئەو پارەیەی بۆ ناشتنی مردوو وەردەگیرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

كۆمپانیای تایبەت بە ناشتنی مردوو لە سلێمانی ئاشكرایكرد " ئەوان 24 كاتژمێر ئامادەی ناشتنی مردوون و ئەو دەنگۆیانە راست نییە كە باس لەوە دەكەن تەنیا بە رۆژدا ئەو پرۆسەیە ئەنجامدەدرێت".

ژیر كامەران، پارێزەری كۆمپانیای دووزی تایبەت بە ناشتنی مردوو لە كۆنفرانسێكی  رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نرخی گۆڕی منداڵ تاوەكو 12 ساڵ بریتییە لە 175 هەزار كە ئەویش 75 هەزاری بۆ گۆڕهەڵكەنەكانە و بەشێكیشی بۆ رێكخستنی گۆڕەكەیە".

ژیر كامەران راشیگەیاند "نرخی گۆڕی كەسانی سەروو 12 ساڵ بریتییە لە 260 هەزارە و 150 هەزاری بۆ گۆڕهەڵكەنەكانە و بەشێكیشی بۆ رێكخستنی گۆڕەكەیە".

پارێزەری ئەو كۆمپانیایە باس لەوەشدەكات،  " بابەتی كۆمپانیاكەیان لە سنوری خۆی زیاتر گەورەكراوە و ئەوان تەنیا ئەركە ئیدارییەكانی گۆڕستانەكە و كارە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێدەكەن".


Qaiwan
Qaiwan