کوردستانی

دهۆك.. گەنجێك خۆی خنكاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆك.. گەنجێك خۆی خنكاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 گەنجێكی دانیشتووی كامپی باجد كەنداڵ لە سنووری پارێزگای دهۆك خۆی خنكاند، پۆلیس لەوبارەیەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

بەپێی زانیاریەكان، شەوی رابردوو گەنجێكی ئێزدی دانیشتووی كامپی باجد كەنداڵ بەناوی (نەشوان شەرەف) لەناو كامپەكەدا خۆی خنكاندووە، تەرمەكەی رەوانەی  پزیشكی داد كراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە، بەڵام هێشتا هۆكاری خۆخنكاندنەكەی نەزانراوە.

گەنجەكە خەڵكی كۆمەڵگەی (سیبا شێخدرێ)ی سەر بە قەزای شەنگالە و دوای هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال لە ساڵی 2014 لەگەڵ خێزانەكەی ئاوارە بوون و لە كامپی باجد كەنداڵ نیشەجێ بوون.

وەك كەسوكارەكەی دەڵێن " خەریكی خۆئامادەكردن بوون بۆ ئەوەی ئەمڕۆ كامپەكە بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بەڵام نەشوان خۆی خنكاندووە".

لەلایەن خۆشیەوە پۆلیس رایگەیاندووە كە لەبارەی رووداوەكەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

Qaiwan
Qaiwan