کوردستانی
هەولێر..گەنجێك لەرێگەی سۆشیال میدیاوە 40 ملیۆن لە كەسێك دەسەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە هەولێر گەنجێك لەرێگەی سۆشیاڵ میدیاوە كەسێكی هەڵخەڵەتاندووە، بڕی 40 ملیۆن دینار و سێ مۆبایلی لێ سەندووە بەناوی ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی پێ دەفرۆشێت، بەڵام دوای 24 كاتژمێر دەستگیركراوە.
پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ (شەممە، 5-9-2020) لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان / نووسینگەی راستی، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوێكی فێڵكردن لە رێگای سۆشیال میدیا و سەندنی بڕی (40 ملیۆن دینار) و (سێ مۆبایلی زیرەك) لە هاووڵاتییەك بە زەبری چەك و داری كارەبایی، تۆمەتبار بە پلانێكی بەرنامەبۆداڕێژراو دەستگیركرا".
بەوتەی پۆلیسی هەولێر "تۆمەتبارەكە ناوی (ر.ح.ع.) و بە وەهمی ئۆتۆمبێلێكی بە هاووڵاتییەك فرۆشتبوو، پۆلیس تیمێكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە و توانیویانە تۆمەتبارەكە لە ماوەی كەمتر لە (24) كاتژمێر دەستگیر بكەن".
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێر "تۆمەتباری ناوبراو، لە كاتی دەستگیركردنیدا چەكێكی بێ مۆڵەتی بەدەستەوە گیراوە كە دەیویست بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس بەكاری بهێنێت، بەڵام تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، پێش بەكارهێنانی چەكەكە، دەمودەست و بەپێی پلانێكی بەرنامەبۆداڕێژراو، دەستگیریان كرد و دەستیان بەسەر چەكەكە و ئۆتۆمبێلەكەشیدا گرت".
لەكۆتایی روونكردنەوەكەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ تۆمەتبار رێكخراوە و بەپێی چوار ماددە: ماددەی (442)، (279)، (21)ـی چەك و (14)ـی ماددە هۆشبەرەكان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا".